لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای فارس ڕایگەیاندووە کە ١٥ شارومەندی خەڵکی ئەو پارێزگایەی بە تۆمەتە ئەمنییەکان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانە پێشتر لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباردا چالاک بوون و لە ماوەی ئەو شەڕەی دواییدا، بە پاڵپشتیی گرووپە دژبەرەکانی حکومەت، هەوڵی تێکدانی ئاسایشی وڵاتیان داوە. هەروەها بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە، لە کاتی پشکنینەکاندا چەک، فیشەکی جەنگی و پێنج ئامێری ستارلینک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە زەوت کراون. شایانی باسە کە هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناسنامە و شوێنی ڕاگرتنی ئەو شارومەندانە بڵاو نەکراوەتەوە.
