ڕۆژی ڕابردوو “فروزان نەوجەوان” بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری ورمێ و مامۆستای زمانی ئینگلیزی، پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ڕاگوێزراوە.
ناوبراو کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بەبێ بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، هێشتا هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئاراستەکراوەکانی بڵاو نەکراونەتەوە و هەروەها تا ئێستا دادگای ورمێ بە بارمتە بۆ ئازادیی کاتیی ناوبراو ڕازی نەبووە.
