بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دیوانی باڵای وڵات پاش پێداچوونەوە بە سەر دۆسیەی “مەنوچەهر فەلاح” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی لاکانی ڕەشت، دووبارە حوکمی سێدارەی ناوبراوی پەسەند کردووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە تۆمەتەکانی وەک “بێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی” و “سووکایەتی بە پیرۆزییە ئاینییەکان” بە سێدارە محکوم کرابوو. هەروەها داواکاریی دووبارە لێکۆڵینەوەی دۆسیەکەی کە بۆ دیوانی باڵا نێردرابوو، ڕەت کراوەتەوە و ئەمەش مەترسیی جێبەجێکردنی کتوپڕی حوکمەکەی زیاد کردووە. شایانی باسە کە مەنوچەهر فەڵاح لە ماوەی لێپرسینەوەدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و ستانداردەکانی دادگایی دادپەروەرانە بێبەش کراوە.
