کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی شوش

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی شوش

ڕۆژی یەکشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ژمارەیەک لە خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی شاری شووش، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکارد، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، بایەخ دانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەعیشەتی خانەنشینکراوان و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشارەکانی ناوەند ئەمنیەکان بۆ سەر خانەنشینکراوانی ناڕازی بوون