ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكاری خه‌ڵكی شاری قامیشلوو له ئاگرگرتنی وێزگه‌ی سووته‌مه‌نی ناوچه‌ی “ته‌ل كۆچه‌ر” گیانیان له ده‌ست دا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، وێزگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی له یه‌ك كیلۆمتری ناوچه‌ی “ته‌ل كۆچه‌ر” به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرتووه و دوو كرێكاری ئه‌و بنكه‌یه به ناوه‌كانی “ئه‌میر ساڵح شه‌هنه” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “سه‌میر فه‌رحان فه‌تحی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له ئاگردا سووتاون.