به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه‌ی له دوو ڕۆژی ڕابردوو وڵاتی هندووستانی گرتۆته‌وه، تا به ئێستا ٢٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لێژمه‌ی بارانی وه‌رزی باكووری وڵاتی هندووستانی گرتۆته‌وه و شاری “دێهلی نه‌و” زۆترین بارانی تێدا باریوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هندووستان، چه‌ندین پرد و جاده له ناو چووه و زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزان و ئاژه‌ڵداران گه‌یشتووه، هه‌روه‌ها ٢٩ كه‌س تا به ئێستا گیانیان له ده‌ست داوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان له ڕۆژانی داهاتوو دا بڕواته سه‌ره‌وه.