ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری “پێكه‌ن”ی چین كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگره‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی “چانگ فنگ”ی شاری “پێكه‌ن” كه‌وتۆته‌وه و به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه و هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا ناچاربوون ٧١ نه‌خۆشی به‌سته‌ری كرا‌و بۆ شوێنێكی دیكه بگوازنه‌وه. به وته‌ی پۆلیسی “پێكه‌ن” هێشتا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستیپێكردووه و ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.