کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێکی کار بەهۆی ئاگرکەوتنەوە

گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێکی کار بەهۆی ئاگرکەوتنەوە 2

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی مانگی گەلاوێژ، منداڵێکی کار بە ناویماردین سڵامەتییانی تەمەن ١٠ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی جەستەی لە نەخۆشخانەی ورمێ، گیانی لە دەستدا.

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مانگی گەلاوێژ، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دووکانێکی میکانیکی لە گەڕه‌کیمیرئاوای بۆکان ئەو منداڵە لەگەڵ وەستاکارەکەی تووشی سووتانی جەستە بوون. “ماردینلەو ڕووداوەدا تووشی سووتاویی 85 له‌ سه‌دی و وەستاکارەکەشی تووشی سووتاویی 35 له‌ سه‌دی هاتبوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ كرابوون به‌ڵامماردین سه‌لامه‌تییانبه‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.