ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی سپای پاسداران ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كیان له شارستانی به‌سته‌كی هۆرمۆزگان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله وبه‌هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی سپای پاسداران ئۆتۆمبێلی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان به‌بێ هۆكار داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه كچێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ به‌ناوی “سۆها ئێعتباری” به‌سه‌ختی بریندار و پێش ئه‌وه‌ی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه بكرێت به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.