کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی مه‌عده‌نی “ئاق ده‌ره‌”ی تیكاب

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كانی ناوچه‌ی تیكاب ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار كرێكارێكی مه‌عده‌نی “ئاق ده‌ره‌” گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاییزی ساڵی ڕابردوو ١٠٠ كرێكاری مه‌عده‌نی “ئاق ده‌ره‌”ی تیكاب وه‌كوو دووهه‌مین مه‌عده‌نی گه‌وره‌ی زێڕی ئێران به‌بیانووی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی كار، له‌سه‌ركار ده‌ركران. كرێكارانی “ئاق ده‌ره‌” ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی به‌ڵام له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ به‌ شه‌لاق و زیندان و جه‌زای ماڵی سزادران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی تێكه‌ڵاوبوونی ئاوه‌ڕۆی مه‌عده‌ن له‌گه‌ڵ ئاوی چۆم و كه‌شاورزی ناوچه‌، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و گیانی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ درووستكردووه‌ و چالاكانی ژینگه‌پارێز و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان له‌داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌ئاست نه‌بوونی گاز له‌ مه‌دره‌سه‌كانی سنه‌

-

كوژرانی مامۆستایه‌كی ئایینی خه‌ڵكی سنه‌ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

-

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی نێوان مهاباد- ورمێ و ئاماده‌باش له‌ بانه‌

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “سروە پورمحەممەدی” ئەندامی ئەنجوومەنی “نۆژین” له‌ سنه‌

-

گیان له‌ده‌ستدانی “نگین ڕۆسته‌می” له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌

-

ناجێگیربوونی باری ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه‌

-