کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی کاتیی ڕەسوول یادیار بە دانانی بارمتەی قورس

ئازادی کاتیی ڕەسوول یادیار بە دانانی بارمتەی قورس

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو،ڕەسوول یادیارهاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، دوای زیاتر لە چوار مانگ دەستبەسەرکران و ڕاگرتن لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنییەکان، بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکردندا بەبێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕاگیراوە و بەهۆی ئەشکەنجەی توندی جەستەییەوە، دۆخی تەندروستیی لە مەترسیدا بووە. شایانی باسە کە ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە دانانی بارمتەی قورسی ٦ میلیارد تمەنی لە زیندان ئازاد کراوە.