لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ لاوی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکان بە هێرش بۆ سەر ماڵی سێ لاوی خەڵکی گوندی “بەفرەوان” سەر بە ناوچەی شاماتی شارستانی مەهاباد، بە ناوەکانی “مەنسوور عەباسی، ئەحەد و واحید خەیری“، بەبێ نیشاندانی بڕیاری دادوەری دەستبەسەریان کردوون. بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو، ئەحەد و واحید خەیری برای یەکن و هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەستبەسەرکردنیان بڵاو نەکراوەتەوە.
