کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی تەندروستی فاروق مەحموودی پاش دەسڕێژی گوللەی هێزەکانی ڕژیم

2 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاش تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە بازاڕی سنوورییشێخ سێڵە، هێشتا دۆخی تەندروستییفارووق مەحموودیهاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەلاسی باوەجانی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەی جوانڕۆ چاوەدێریی پزیشکی وەردەگرێت.

بەپێی زانیارییەکان،فاروق مەحموودیڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە بازاڕی سنووریی شێخ سێڵە بە دەسڕێژی گوللەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم و بەبێ هۆکارێکی ڕوون بەسەختی بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی جەنگی تووشی برینێکی قورس بووە و تاکوو ئێستا لە نەخۆشخانەی جوانڕۆ ڕاگیراوە و چەندین جار نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دراوە. شایانی باسە کە بازاڕی سنووریی شێخ سێڵە، کە لە پارێزگای کرماشان و نزیک سنووری هەرێمی کوردستان هەڵکەوتووە، یەکێکە لە گرینگترین بازاڕە سنوورییەکانی ناوچەکە و زۆربەی دانیشتووانی ناوچەکە بە کرێکاری و کۆڵبەری پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵکانیان دابین دەکەن.