ڕۆژی ڕابردوو، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی لە ناوچەکە، بە چەندین درۆنی ئینتحاری و مووشەکی مامناوەند، هێرشیان کردە سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، شەوی شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو جار بە درۆن هێرش کرایە سەر مەقەرەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دوڵی ئاڵانە. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە دوو درۆنیش لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە خرانە خوارەوە. شایانی باسە کە هاوکات بارەگاکانی چەمشاری پارتی ئازادیی کوردستان لە نزیک دارەشەکرانیش بە چوار مووشەک هێرشیان کرایە سەر.
