ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز،ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە لە بازگەی “تاسڵوجە” دوو ئۆتۆمبێل ڕووبەڕووی ھێزەکانیان دەبنەوە و دوو کارمەندنی ئاسایش برینداردەکەن كه یەکێک لەو کارمەندانەی ئاسایش گیانی لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە لە بازگەی “تاسڵوجە” دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشکینن دەبەزێنن و ڕووبەڕووی ھێزەکانیان دەبنەوە و دوو کارمەندی ئاسایش برینداردەکەن و یەکێک لەو کارمەندانەی ئاسایش گیانی لەدەستدا و دوای گرتنەبەری ڕێکاری ئەمنی بەرامبەریان تۆمەتباره‌كه بە برینداری دەستگیردەکرێت و ئۆتۆمبێلەکەی ترشیان لەڕێڕەوی خۆی لادەدات و وەردەگەڕێت و تۆمەتباری دووەھەمیش دەستگیرکراوە. هه‌روه‌ها ئاسایش لە بارەی ئەو کەسانەوە ده‌ڵێت ( ٢٦٧ پارچە چەک و فیشەک و تەقەمەنییان ) پێبووە و ویستوویانه ھەڵبێن و خۆیان له‌ده‌ست یاسا دەربازبکه‌ن.