ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆمبێك له ناوه‌ندی شاری مه‌نبج له ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه ده‌ستی پێكردووه و هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ. شایانی باسه كه پێشتر داعش كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی له شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام داوه.