له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو كرێكار له شاره‌كانی چابه‌هار و زاهیدان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، كرێكارێكی ساختمانسازی له كاتی كه‌ندنی چاڵ بۆ دانانی لووله‌ی ئاوه‌ڕۆ به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی ده‌ستفرۆشی به‌نزین له شاری زاهیدان، له كاتی ده‌رهێنانی به‌نزین له مه‌خزه‌نی ئۆتۆمبێێك به‌هۆی ئاگرگرتن جه‌سته‌ی سووتاوه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.