ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ئۆردووگای جبالیایان له باكووری غه‌زه به چڕی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ٩٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دۆخی خه‌ڵكی ئاواره‌ی غه‌زه كاره‌ستباره و قه‌یرانی خۆراك و ده‌رمان له نێو ئاواره‌كاندا سه‌ری هه‌ڵداوه، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان به ده‌ستی به‌تاڵ سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی ته‌رمی كوژراوه‌كانن و هیچ ئیمكاناتێكیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو بۆ سه‌ر ئۆردووگای جبالیا، ٩٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا له لوبنان و سپای قودس له سووریه به مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.