ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له لێواراوه‌كانی لیبی وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه ٦١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، به‌له‌مه‌كه ٨٦ سه‌رنشینی تێدا بووه و زۆرینه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی نیجریا، گامبیا و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئه‌فریقایی بوون. له‌و ڕووداوه‌دا ٦١ كۆچبه‌ر بێسه‌روشوێن بوون و ٢٥ كه‌س ڕزگار كراون. شایانی باسه كه له نێو قوربانیان دا ژن و منداڵ بووه. بەگوێرەى ئامارى کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمساڵ زیاتر لە 153 هەزار کۆچبەر لە تونس و لیبیاوە گەیشتوونەتە ئیتایا و ته‌نیا له ساڵی ٢٠٢٣دا دوو هه‌زار و ٢٥٠ کۆچبەر لە دەریاى ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.