غوڵامحوسێن موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ڕژێم، لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی ئیعدامەکان، ڕایگەیاند کە حکومەت هیچ گرنگییەک بەم داواکارییانە نادات.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی گوڵان، موحسنی ئێژەیی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی دادوەری، بە توندی وەڵامی ڕەخنەگرانی لەسێدارەدانی دایەوە، ئەم لێدوانانە وەک نیشانەیەک بۆ ڕەتکردنەوەی بێ ئەملاو ئەولای داواکارییە دەرەکییەکان بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان لێکدراوەتەوە. ناوبراو لە درێژەدا جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان و ڕێکارە دادوەرییەکانی بە “داواکاری ڕەوای جەماوەر” ناوبرد و جەختی کردەوە کە دەزگای دادوەری لە دادگاییکردن و سزادانی ئەو کەسانەی کە بە “تاوانبار“یان دەزانێت، کەمتەرخەمی ناکات.
