کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی بەهادین ڕەزایی، مامۆستای ناوەندێکی فێرکاری لە سەقز

بازداشت بهاءالدین رضایی، مدرس کانون آموزشی در سقز

بەهادین ڕەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و مامۆستای ناوەندێکی فێرکاری، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵە گەیشتووەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی گوڵان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بە هەڵکوتانە سەر شوێنی کاری بەهادین ڕەزایی لە گەڕەکی بەهارستانی سەقز، دەستبەسەریان کردووە. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم دەستبەسەرکردنە بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری بووە و ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئەگەرەکان و شوێنی ڕاگرتنی بڵاونەکراوەتەوە.