کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەور لێدانەوەی گەمارۆ نەوتییەکان بە ناسنامەی ساختەوە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە

دور زدن تحریم‌های نفتی با هویت جعلی توسط رژیم ایران

لە دوای توندکردنەوەی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر بەندەرەکانی ئێران، ڕاپۆرتەکان باس لە چالاکیی ئەو نەوتهەڵگرانە دەکەن کە بە ساختەکردنی شوێن و هێماکانیان، بە شێوەیەکی نهێنی خەریکی گواستنەوەی نەوتی خاوی ئێرانن.

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵگرییە دەریاییەکان، هەندێک لەو نەوتهەڵگرانەی کە لەژێر سزاکانی ئەمریکادان، بە دەستکاریکردنی داتاکانی ( جی پی ئێس)، وا نیشان دەدەن کە لە نزیک کەناراوەکانی عێراقدان، لە کاتێکدا لە ڕاستیدا لە بەندەرەکانی ئێرانەوە نەوت بار دەکەن. کۆمپانیایەک ڕایگەیاندووە: ئەم کەشتییانە بە مەبەستی شاردنەوەی چالاکییەکانیان، داتاکانی سیستەمیجی پی ئێسساختە دەکەن و ڕێڕەوەکانیان دەشارنەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، چوار نەوتهەڵگری زۆر گەورە لە زومرەی ئەو کەشتییانەن کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارن. دەوترێت ئەم نەوتهەڵگرانە ئاڵای وڵاتانی وەککوراساوومالاویبەکاردێنن و بە بەڵگەنامەی ساختەوە کار دەکەن.