کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داواکاریی ڕێژیمی ئیسرائیل بۆ سنووردارکردنی کاتی دانوستانەکان لەگەڵ لوبنان

درخواست رژیم اسرائیل برای محدود کردن زمان مذاکرات با لبنان

بنیامین ناتانیاهۆ داوای لە دۆناڵد ترامپ کردووە ماوەی دانوستانەکان لەگەڵ لوبنان بۆ دوو تا سێ هەفتە سنووردار بکات.

بە وتەی بەرپرسانی سەربازیی ئیسرائیل، بەردەوامیی هێرشەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر هێزەکانی ئیسرائیل و شارۆچکە نشینەکانی باکووری ئەو وڵاتە، هەلی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کەم کردووەتەوە و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر توانای بەرپەرچدانەوەی سوپای ئیسرائیل هەبووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژیمی ئیسرائیل بە ئەمریکای ڕاگەیاندووە لە ئەگەری بێئاکامبوونی دانوستانەکان لەو ماوە دیاریکراوەدا (تا ناوەڕاستی مانگی ئایار)، ئەگەری هەیە پلانە پێشووەکەی خۆی بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی حیزبوڵڵا جێبەجێ بکات.