به‌یانی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “عه‌بدۆلحه‌مید شه‌هنه‌وازی”، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت به ناوچه‌ی ڕووته‌كی سه‌ر به شارستانی خاش گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ڕژیم به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ئۆتۆمبێلی عهبدۆلحهمیدیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ناوبراویان كوشتووه. كوشتنی ئه‌و سووختبه‌ره له حاڵێكدا بووه كه ناوبراو هیچ بارێكی پێ نه‌بووه و ته‌رمه‌كه‌ی پاش دۆزینه‌وه له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی پاكستان، ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه.