ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،٥هاووڵاتی له شاره‌كانی ئێران له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە کاتی بەرخۆدان و ڕاپەڕینی خەڵکی شاری بۆکان، دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “میلاد مه‌عرووفی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و “غەفور مەوولودی” و دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی “شاهۆ بەهمەنی” و “ئارام حەبیبی”، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەستدا.