ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو لاوی به‌لووچ له شارستانی سیب و سۆران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، دوو لاوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “عه‌یدمحه‌ممه‌د چاریزهی” و “ناسر چاریزهی” خه‌ڵكی گوندی ڕه‌حمه‌ت ئابادی سه‌ر به شارستانی سیب و سۆران، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌زگای هه‌واڵنێر ته‌سنیمی سه‌ر به سپای پاسداران ڕیاگه‌یاندووه كه ئه‌و دوو لاوه به‌لووچه له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكوومه‌ت كوژراون.