ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٢،”فریشتە حسێنی” هاووڵاتی تەمەن ٣٩ ساڵی خەڵکی بۆکان، دوای بانگهێشت بۆ دادگای ئیجرای ئهحكامی بۆکان دەستبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕکردنی ماوەی ٨ مانگ بهندكران، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ورمێ گواسترایەوە.
“فریشتە حسێنی” ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانهوه دەستبەسەر و دوای ١٨ ڕۆژ، لە ڕێکەوتی ٢٠ خەرماناندا بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازادکرا. ناوبراو مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠٩ی دادگای ئینقلابی بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئەمیر کشاوەرزی دیلمقانی” بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە حکوومەت” سزای ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.