کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی سه‌رڤناز ئه‌حمه‌دی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

گواستنه‌وه‌ی سه‌رڤناز ئه‌حمه‌دی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

به‌دوای هێرشی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی ژن، سه‌رڤناز ئه‌حمه‌دی بریندار و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزشكی، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كرا.

چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر، به‌ندكراوانی سیاسی ژن له‌ زیندانی ئێڤین دژبه‌ جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی ڕه‌زا ڕه‌سایی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان هێرشی كرده‌ سه‌ر به‌ندكراوان و چه‌ند زیندانی له‌وانه، نه‌رگس محه‌ممه‌دی، وریشه مورادی و سه‌رڤناز ئه‌حمه‌دی به‌هۆی‌ لێدان و ئازاری مه‌ئموورانی ڕژیم بریندار بوون. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش نه‌رگس محه‌ممه‌دی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرابوو. شایانی باسه‌ كه‌ سه‌رڤناز ئه‌حمه‌دی به بیانووی به‌رگری كردن له‌ منداڵانی كار، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.