به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، قوتابیانی مه‌دره‌سه له چه‌ندین شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ژه‌هراوی كران و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری و مه‌دره‌سه‌كاندا دا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ی “نیسا”ی مه‌ریوان، مه‌دره‌سه‌كانی “عیفه‌ت و په‌روین”ی دیوانده‌ره، مه‌دره‌سه‌كانی كچانه له‌گه‌ڕه‌كانی ژاندارمری، نه‌نه‌ڵه،نایسه‌ر و دووشانی سنه، و چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی دیكه له شاره‌كانی نه‌غه‌ده، مهاباد، بۆكان، كامیاران، ئیلام، سه‌حنه، كرماشان، سه‌ڵماس، ماكۆ، تیكاب، دیهلۆڕان و مێهران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ژه‌هراوی و به‌ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌كان كراون. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری دیوانده‌ره و مه‌دره‌سه‌كانی مهاباد، كامیاران، سنه، تیكاب، نه‌غه‌ده و چه‌ند شاری دیكه كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.