ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتوانی ناڕازیی شاری كورد به درووشمی “مردن بۆ ڕه‌ییسی” له‌به‌ر ده‌م ئۆستانداری چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری كۆبوونه‌وه تا بێزاری خۆیان له دژی بێتواناییه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ئاست دابینكردنی ئاو بۆ خه‌ڵك ده‌رببڕن. چه‌ندین شار و گوندی ئه‌و ئۆستانه چه‌ند ڕۆژه له‌م وه‌رزی گه‌رمایه‌دا له‌گه‌ڵ گرفتی كه‌م ئاویی به‌ره‌وڕوون و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار جگه له وعده و به‌ڵێنی درۆ هیچ هه‌نگاوێكی جیددی و كرده‌یی له پێناو دابینكردنی ئاویی پێویست بۆ دانیشتوانی ئه‌و ئۆستانه هه‌ڵناگرن. دوو حه‌توو له‌مه‌وبه‌ر لافاو ئاویی ئه‌و شاره‌ی ڵێڵ و كانی “كوهڕه‌نگ“ی له ڕێڕه‌وی گه‌یاندنی ئاو ده‌رهێنا. به‌رپرسه جۆراوجۆره‌كان له‌و كاته‌وه تا ئێستا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاو ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به خه‌ڵك ده‌كه‌ن و كات ده‌كوژن بۆ ئه‌وه‌یكه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو نه‌بنه‌وه.
خه‌ڵكی ناڕازی له حاڵێكدا به درووشمدان له دژی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ره‌و ئۆستانداری ڕێپێوانیان ده‌كرد، كه‌وتنه به‌ر هێرشی هێزه سه‌ركووتگه‌ره‌كان. ئه‌وان به درووشمی “بێ شه‌ره‌ف بێ شه‌ره‌ف” و “ته‌نیا له‌سه‌ر شه‌قام، ده‌گه‌ین به مافه‌كانمان” پاشه‌كشه‌یان به سه‌ركووتگه‌ران كرد و خۆیان گه‌یانده به‌رده‌م ئۆستانداری و درووشمی “ئۆستاندار حه‌یا كه، كورسیه‌كه‌ت ڕه‌ها كه“یان به‌رز كرده‌وه. به‌رپرسانی شار و له‌وانه، ئیمام جومعه كه لافاوه‌كه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی به “ئیمتیحانی ئیلاهیی” ناو لێبردبوو، خۆیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك پاراست.
هه‌واڵنێری ده‌وڵه‌تی ئێران (ئیرنا) ڕاگه‌یاند، كێشه‌ی ئاو له حه‌وت شار و ٣٤ گوندی ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه. ڕاگه‌یاندنه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژیم هه‌وڵیاندا كه وێڕای ئاماژه به هه‌ندێك له ڕاستییه‌كان، خه‌ڵك به هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی ڕه‌ییسی ئومێدوار ڕابگرن. ئه‌وان له بوونی ژێرخان و پاك كه‌ره‌وه‌ی گونجاویان به هۆكاری بێ ئاوییه‌كانی ئه‌م دواییانه زانیوه و نه‌بوونی ئه‌و ئیمكاناته‌شیان گه‌ڕانده‌وه بۆ بێتوانایی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی.
چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری وه‌ك یه‌كێك له پڕئاوترین ئۆستانه‌كانی وڵات ناسراوه. كۆماری ئیسلامی چه‌ند ساڵ پێش به كۆمه‌ڵێك گه‌ڵاڵه‌ی ناكارناسانه و له ڕێگای دوو تونێلی ” به‌هه‌شت ئاباد” و “گۆلاب” به‌شێك له ئاوی ئه‌و ئۆستانه‌یان گواسته‌وه بۆ ئیسفه‌هان. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نیژاددا داڕێژڕا و له ده‌وره‌ی ڕۆحانیدا به‌كرده‌وه ده‌رهات. خه‌ڵكی ناوچه‌كه به شێوازی جۆراوجۆر ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به گوێی هه‌ردووی ئه‌و كابینانه گه‌یاندووه. خه‌ڵك خوازیاری ئه‌وه بوون كه ئاوی خواردنه‌وه مافی هه‌موو دانیشتوانی وڵاته، به‌ڵام نابێت به‌هۆی گه‌ڵاڵه و گواستنه‌وه‌ی ناكارناسانه، ئاوی دانیشتوانی ناوچه‌كانیتر له‌ناو بچێت. كارناسێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا وتی، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری ئۆستانێكی به‌رزه و سه‌رچاوه‌ی ئاویی كه‌مه و به‌شێكی زۆر له پێداویستییه ئاوییه‌كانی خه‌ڵك له ڕێگای ژێر زه‌وییه‌وه دابین ده‌كرێت. به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی تونێلی ژێرزه‌وی گواستنه‌وه‌ی ئاویی به‌هه‌شت ئاباد، ده‌بێته هۆی بێ ماڵ و حاڵی ٦٠ له‌سه‌دی دانیشتوانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و هه‌روه‌ها ٦٠ له‌سه‌دی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و ئۆستانه‌ش زیانیان پێده‌گات. به‌ڵام به‌رپرسان و سه‌رۆك كۆماره‌كانی ئه‌وكات، وه‌ك هه‌میشه وڵامی خه‌ڵكی ناڕازییان به سه‌ركووت دایه‌وه و له به‌رامبه‌ر كارناسانیشدا په‌نایان برده به‌ر فریوكاری. به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ته‌رحانه له‌باری سیاسیه‌وه وه‌ك پێویست ناسرابوون.
گرفتی كه‌م ئاویی له ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری به‌شێكه له كێشه‌وگرفته سه‌راسه‌رییه‌كانی شار و گونده‌كانی زۆریه‌ك له ناوچه‌كانی ئێران. ئه‌م گرفتانه له فه‌لاته نیمچه وشكه‌كانی ئێران به هۆی دزی و گه‌نده‌ڵی، ڕانتخۆڕی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناكارناسانه‌ی ئاو، ڕوویداوه. زۆریه‌ك له كارناسان، ده‌وڵه‌تی شه‌شه‌می كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی به ده‌ستپێكی پڕۆژه ڕانتییه‌كان و درووستكردنی به‌ندئاویی ناكارناسانه و خراب ئیداره‌كردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ئێران ده‌زانن. ناوبراو كه سپای پاسدارانی هێنایه ناو پرۆسه‌ی په‌یمانكاری و بونیادنان، بودجه‌یه‌كی زۆر و زه‌وه‌ندی بۆ درووستكردنی به‌ندئاوه‌كان له سه‌راسه‌ری وڵات به بیانووی به‌رهه‌م هێنانی وزه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، خسته به‌رده‌ست ئه‌و دامه‌زراوه‌یه. درووستكردنی ناكارناسانه‌ی به‌ندئاوه‌كان، كه به زۆری له‌لایه‌ن قه‌رارگای “خاته‌مول ئه‌نبیا” و په‌یمانكاره‌كانییه‌وه به‌ڕێوه‌چووه، كه له‌ڕووی نه‌زانی و یان به‌هۆكاری سیاسیه‌وه درووستكراون، له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكردووه. یه‌كێك له به‌رچاوترین نموونه له درووستكردنی بێ بنه‌ما و ناستانداردی به‌نداوه‌كانی وڵات كه بووه هۆی وێرانكردنی به‌ربڵاوی ئێكۆسیسته‌مه‌كانی خواره‌وی ڕووباره‌كه، به‌نداویی “گتوهند” له خووزستانه. ئه‌م به‌نداوه كه له‌سه‌ر ڕووباری كاروون هه‌ڵكه‌وتووه، به به‌رزی ١٨٠ میتر، وه‌ك به‌رزترین به‌نداویی خاكیی ئێران ناسراوه كه له‌لایه‌ن شیركه‌تی “سپاسهد” و “مه‌هاب قودس“ی سه‌ربه سپای پاسدارانه‌وه درووستكراوه. قه‌باره‌ی خوێی كه‌ڵه‌كه‌بووی ناو مه‌خزه‌نی به‌نداوه‌كه به زیاتر له ١٠ ملیۆن تۆن خه‌مڵێندراوه كه به وته‌ی كارناسان له كاتی لافاوه‌كاندا به‌شێك له‌و خوێیه ده‌ڕژێته ناو ڕووباری كارونه‌وه. كارناسێك له سه‌باره‌ت به ئاكامی درووستكردنی به‌نداوه‌كان له كۆماری ئیسلامی‌دا وتی، هه‌ندێك به‌نداو له وڵات‌دا درووستكراون كه به‌گوێره‌ی دانپێدانانی خۆیان به‌نداویی سیاسین. ئه‌م به‌نداوانه پتر به‌مه‌به‌ستی پڕكردنی گیرفانی مافیا ئابوورییه‌كان، له‌وانه، قه‌رارگای خاته‌م و ئاستانی قودس، درووستكراوه.
ئه‌و به‌نداوانه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا به بیانووی دابینكردنی به‌رق بونیادنراون. به گوێره‌ی سه‌رچاوه ڕه‌سمیه‌كان، به‌نداوه‌كان ساڵی ١٤٠٠ ته‌نیا ١٥ له‌سه‌د، توانایی به‌رهه‌م هێنانی به‌رقی ئێرانی دابینكردووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه به‌هۆی كرداری ناپسپۆڕانه‌ی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانی ژێر چاوه‌دێری سپا، درووستكردنی ئه‌م به‌نداوانه له‌سه‌ر ڕووباره‌كان، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه پێش به به‌شێكی زۆر له لافاوه وێرانكه‌ره‌كان له وڵات‌دا بگرێ.
خه‌باتی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژی، دانیشتوانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و به‌تایبه‌ت شارۆمه‌ندانی شاری كورد، به‌شێكه له خه‌باتێكی به‌ربڵاوتر كه له زوه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له داهاتوودا به‌هۆی گرفته ئاوییه‌كانه‌وه، به‌ربڵاوتریش ده‌بێت.