ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی شاره‌داری زاهیدان، هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی گوندنشینانی “خواجه مه‌سك” و به لۆدر ماڵه‌كانیان ڕووخاند.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ چه‌نده‌مین جار ماڵی هاووڵاتیانی هه‌ژار له شاره‌كانی زاهیدان و چابه‌هار ده‌رووخێنن و خه‌ڵكی بێ ده‌ره‌تان ئاواره ده‌كه‌ن. له ویدیۆیه‌كی دیكه دا دۆخی گوندنشینانی ناوچه‌ی “گوراك” له شارستانی ده‌شتیاری بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا منداڵان جگه له نان و ئاو هیچیان بۆ خواردن نییه و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و ڕیفاهی، تووشی نه‌خۆشی ده‌گمه‌نی پیستی بوون.