شۆڕای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان له به‌یاننامه‌یه‌ك دا خوازیای پشتیوانی خه‌ڵكی ئێران له مانگرتنی كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی بوو.
له به‌یاننامه‌كه‌ی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت دا هاتووه، مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت، گاز، پترۆشیمی، فوولاد و مه‌عده‌ن كه له سه‌ره‌تاكانی مانگی گوڵانه‌وه ده‌ستی پێكردبوو وێڕای ئیدعا درۆییهكانی ڕژیم هێشتا درێژه‌ی هه‌یه و له‌و ماوه‌یه به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌ت په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بوون و ئێستا ده هه‌زار كرێكار ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت داوا له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ده‌كات پشتیوانی كرێكارانی مانگرتوو بن تاكوو ڕژیم نه‌توانێت به ئاسانی سه‌ركوتیان بكات.