ڕۆژی شه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له چه‌ند گه‌وره‌شاری ئێران به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا، قوتابخانه و زانكۆكان داخرا و باری نائاسایی ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یرانی شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، ته‌ورێز، مه‌شهه‌د، ئه‌راك، كه‌ره‌ج و شیراز، قوتابخانه و زانكۆكان به‌هۆی پیسبوونی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌وا داخراون و ئێستا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی سوور له‌و چه‌ند شاره لێدراوه. به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یرانی ئێران هه‌روه‌ها داوایان له بنه‌ماڵه‌كان كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نه‌ده‌ن منداڵان و به‌ساڵاچوان له ماڵ بچنه ده‌ره‌وه. به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی، ئێران ته‌نیا وڵاتێكه له جیهان كه بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی وزه‌خانه‌كان، له مازۆت كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و به‌و شێوه‌یه گیانی ملیۆنان كه‌سی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.