کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی گوڵان، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته له‌ عه‌فرین بڵاو كرده‌وه‌ و داوای له‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته كرد كۆتایی به‌ جه‌نایه‌تی گرووپه ئیسلامگه‌راكان بێنێت.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، له‌ ساڵی ٢٠١٨ی زاینیه‌وه‌ كه‌ شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته داگیر كراوه‌، كوشتن، ڕفاندن و ده‌ستدرێژی سێكسی ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. به‌پێی ئاماره‌كان، له‌ ساڵی ٢٠١٨وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ ٤٦٣ شارومه‌ندی مه‌ده‌نی كوژراون، ده‌ هه‌زار و ٣٣٢ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌ سه‌ر ١٤٢ ژن و منداڵی ئه‌و شاره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر دۆخی كرێكارانی ساختمانی له‌ كرماشان

-

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی بەندکراوێک به‌هۆی مانگرتن له‌ خواردن له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

بێبه‌شكردنی وریشه مورادی له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ به‌نده‌ر ئیمام

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پاكبان له‌ شاره‌داری ناوچه‌ی ٤ی زاهیدان

-

بانگهێشتی ٨ چالاكی مه‌ده‌نی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌هواز

-