به‌پێی ئاماری كۆڵبه‌رنیووز، له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوو ١٣٤٤ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی یان ڕووداوی سرووشتی كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ئاماره، له‌و كاته‌وه كۆڵبه‌رنیووز ده‌ستی به‌كار كردووه واته له نێوان ساڵه‌كانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٣ی زاینی، سه‌رجه‌م ١٣٤٤ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژران و بریندار بوون. له‌و ڕێژه‌یه ٣٤١ كۆڵبه‌ر گیانیان له ده‌ست داوه و ١٠٠٣ كه‌س بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له كۆی گشتی ئه‌و ئاماره، ٩٩٨ كۆڵبه‌ر واته ٧٤٪یان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژران و بریندار بوون.