به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئا‌مریكا، له‌گه‌ڵ هاتنی زریانی “ئێلیۆت” بۆ ئه‌و وڵاته كه بووه‌ته هۆی بارینی به‌فر و سه‌هۆڵبه‌ندان، تا ئێستا ٤٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بارینی به‌فر و سه‌هۆڵبه‌ندان له به‌شێكی زۆر له ئه‌یاله‌ته‌كانی ئا‌مریكا بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٤٩ كه‌س و ته‌نیا له ئه‌یاله‌تی نیۆیۆرك دا ٢٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ئیداره‌ی كه‌شناسی ئا‌مریكا هۆشداری داوه كه ئه‌و شه‌پۆله سارده‌ی ڕووی له‌و وڵاته كردووه له چه‌ند ڕۆژی داهاتووش دا به‌رده‌وامه و دانیشتووانی ئه‌و وڵاته نابێت زۆر له ماڵ بێنه ده‌ره‌وه و له هاتووچۆی غه‌یره زه‌روور له جاده‌كان دا دووری بكه‌ن.