به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ڕێژه‌ی فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌هۆی گرانی، هه‌ڵاوسان و بێكاری، ئاماری فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردووه و هه‌ندێكیان گورچیله‌یان له عێراق ده‌فرۆشن و به‌شێكیان سه‌ردانی وڵاتانی كه‌نداو و توركیا ده‌كه‌ن تاكوو بتوانن له‌و ڕێگه‌وه بژێوی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن.