به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعه‌لیمانی ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی به بۆنه‌ی هاتنی ٨ی مارس، شیرینی و گوڵیان له نێو كرێكارانی ژنی شارۆچكه سه‌نعه‌تیه‌كانی ١ و ٣ی سنه بڵاو كرده‌وه و كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕیش هه‌زار تراكتیان به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس له نێو شه‌قامه‌كانی شاری سنه دا بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له ڕۆژی جیهانی ژن سه‌ردانی كرێكارانی كارخانه‌كانی “ڕۆیا پلاستیك”، “مه‌تین تب”، “په‌نجه‌ره‌ی ئاریا”، “ڕۆژان غه‌رب”، “تیرچه بلووكی ڕه‌زایی”، “ڕه‌نگی ئاویه‌ر”، “به‌سته‌به‌ندی ئایسان”، “زه‌رفی یه‌كبار مه‌سره‌فی كوردستان”، “شیركه‌تی به‌راده‌رانی قۆڕه‌یشی”، “ڕه‌نگی دیلان”، “ئاویه‌ری كوردستان” و “كارخانه‌ی قه‌ندی كوردستان”یان كرد و پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی گوڵ و شیرینی له نێوان كرێكاران دا، یه‌كێك له موعه‌لیمانی ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ سه‌باره‌ت به ڕۆژی ٨ی مارس و ئه‌ركی چالاكانی سیاسی پێشڕه‌و له‌و بواره و ده‌ور و نه‌خشی كۆمه‌ڵه له ڕێكخستنی ژنان، كۆرته باسێكی بۆ كرێكارانی ژن له یه‌كێك له كارخانه‌كان ئه‌نجام دا كه له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێكرا. له هه‌واڵێكی دیكه دا لاوانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی سنه به‌بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی جیهانی ژن گرته ویدیۆ و هه‌زار تراكتیان له نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كانی شار دا بڵاو كردۆته‌وه.