ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، كه‌شاوه‌رزانی وه‌رزه‌نه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان په‌یوه‌ست به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بوون.
كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هان و وه‌رزه‌نه خوازیاری پێدانی حه‌ق ئاوه بوون و له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان ڕێپێوانیان كرد و شه‌قامه‌كانیان داخست. پێشتر به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنیان دابوو پێش وه‌رزی چاندن، حه‌ق ئاوه‌ی كه‌شاوه‌رزان دابین بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا كه‌شاوه‌رزان به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان خه‌ریكه له ناو ده‌چێت و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.