ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، سه‌دان كه‌شاوه‌رزی ئاڵمانی له ناڕه‌زایه‌تی به زیادكردنی باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی یارانه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان له ناوه‌ندی شاری فڕانكفۆرت مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان به مه‌به‌ستی پاشه‌كه‌وت له خه‌رجیه‌كان، یارانه‌ی به‌شی كه‌شاوه‌رزیی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كرده‌وه. ئه‌نجومه‌نی كه‌شاوه‌رزانی ئاڵمانی بۆ ڕۆژانی ١٨ تا ١٥ی ژانویه‌ی ٢٠٢٤، بانگه‌وازی خۆپێشاندانیان كرد. به‌دوای ئه‌و بانگكرانه، كه‌شاوه‌رزان له سه‌رانسه‌ری ئاڵمانه‌وه له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان خۆیان گه‌یانده به‌ڕلین و ئۆتووبانه‌كانیان داخست، كه‌شاوه‌رزانی ئاڵمانی بڕیاره ڕۆژی ١٥ی ژانویه، گه‌وره‌ترین خۆرپێشاندانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ببه‌ن.