کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی موزه‌فه‌ر ساڵح نیا

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی جۆزه‌ردان، ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران و سه‌ندیكای كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌ له‌ دوو په‌یامی جیاجیادا، سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی موزه‌فه‌ر ساڵح نیا و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری كوردستان و ئێران كرد.

ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران و سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ له‌ په‌یامه‌كانیان دا وێڕای ئاماژه‌ پێدان به‌ چه‌ند ده‌یه‌ تێكۆشانی مۆزه‌فه‌ر ساڵح نیا و بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌، كۆچی دوایی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌یان وه‌كوو خه‌سارێكی گه‌وره‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری كوردستان و ئێران ناو برد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌. ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران و سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یاندا سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌، كه‌س و كار و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری كوردستان و ئێران كرد و خۆیان به‌ شه‌ریكی خه‌میان زانی.