“زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” به‌ندكراوی سیاسی و له واژۆكارانی به‌یانیه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج مانی له خواردن گرت.
سازكردنی په‌روه‌نده‌ی تازه بۆ ئه‌و چالاكه كرێكارییه له حاڵێكدایه كه ڕۆژی سێشه‌ممه له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌جه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” محاكمه كرابوو. “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه حكووم كرابوو.