کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ ئێران

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ ئێران 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی ئه‌راك، كرماشان، شیراز، كه‌ره‌ج، فه‌هره‌ج، فه‌سا، یه‌زد، بووشێهر، به‌نده‌رعه‌باس، نوورائابادی مه‌مه‌سه‌نی و ساری له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، په‌ره‌ستارانی شیراز له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆتاییان به‌ مانگرتن هێناوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی بێهداشت و به‌رپرسانی پارێزگای فارس به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان داوه‌ و ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، دووباره‌ ده‌ست له‌ كار ئه‌كێشنه‌وه‌. په‌ره‌ستاران خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ بوون.