ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، چالاكێكی مه‌ده‌نی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوو و ئازادیخوازانی ئه‌رده‌بیل، بۆ پشتیوانی له محه‌ممه‌دڕه‌زا فه‌قیهی، پارێزه‌ری به‌ندكراو تراكتیان له نێو شاری ئه‌رده‌بیل دا بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چالاكێكی مه‌ده‌نی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی ئێكباتان، وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و موجاهد كوركور بووه. له شاری ئه‌رده‌بیل، تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی به بڵاوكردنی تراكت له نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره، پشتیوانی خۆیان له محه‌ممه‌دڕه‌زا فه‌قیهی، پارێزه‌ری ئازادیخوازی دادگوسته‌ری كه له‌م دوایانه به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، ده‌ربڕیوه.