ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له‌و بانگه‌شه‌یه ڕاگه‌یاند و داوای له ته‌واوی خوێندكاران و مامۆستایانی ئێران كرد به‌شداری ئه‌و مانگرتنه بن.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی موعه‌لمیانی ئێران هاتووه، نزیك به سێ مانگ به‌سه‌ر ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا به ده‌یان كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژران و به سه‌دان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر و برینداركراون، ڕه‌وتی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه نیشان ده‌دات كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و دادخوازانه‌ی گه‌لانی ئێران له مه‌شرووته‌وه تا به ئه‌مرۆ به لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن نزیك بووته‌وه. له‌و ماوه‌یه قوتابیان و خوێندكاران ده‌ور و نه‌خشێكی بێ وێنه‌یان له‌و ئاخێزه‌دا بووە و به ده‌یان كوژراو، بریندار و به‌ندكراویان له‌و ڕێگه‌یه‌دا پێشكه‌ش كردووه و ئێمه ئه‌بێ ده‌رسیان لێ وه‌ربگرین. ئه‌مڕۆ كه له ڕۆژی خوێندكار نزیك ده‌بینه‌وه شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران وێڕای پشتیوانی خۆی له‌و بانگه‌شه‌یه داوا له ته‌واوی خوێندكاران، قوتابیان و مامۆستایان ده‌كات په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه سه‌راسه‌ریه بن.