ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له په‌یامێك دا پشتیوانی خۆیان له “زه‌هرا سه‌عیدیان جوو” خۆشكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “میلاد سه‌عیدیان جوو” ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون.
خۆشكی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له ئه‌كاونتی ئینستاگرامی خۆی دا وێنه‌ی “زه‌هرا سه‌عیدیان جوو”ی بڵاو كرده‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و شۆڕه‌ژنه‌ی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری بۆكان ڕۆژی هه‌ینی به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان، خوازیاری ئازادی “زه‌هرا سه‌عیدیان جوو” و ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه “زه‌هرا سه‌عیدیان جوو” ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.