کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

وەرگرتنی پارە لە بەندکراوان لە بەرامبەر مۆڵەتی سەردانکردن

وەرگرتنی پارە لە بەندکراوان لە بەرامبەر مۆڵەتی سەردانکردن 1

بەردەستەکانی کۆماری ئیسلامی لە گرتووخانەی ئێرانشار بۆ هەر دیدارێکی بەندکراوان لەگەڵ بنەماڵەکانیان پارەیان لێ وەردەگرن.

بە گوتەی حاڵی وەش، بە پێی فەرمانی محەمەد حسەین خوسرەوی، بەڕێوەبەری گشتیی گرتووخانەکانی سیستان و بەلووچستان،  لە گرتووخانەی ئێرانشار بۆ هەر دیدارێکی بەندکراوان لەگەڵ بنەماڵەکانیان بەم شێوەیە پارەیان لێ وەردەگرن، ٣٠٠ هەزار تمەن بۆ دیدار لە کابین و ٨٠٠ هەزار تمەن بۆ کۆبوونەوە لە نزیکەوە و یەک ملیۆن تمەن بۆ کۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ هاوسەر تەرخان کراوە.