به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، ئامووزش و په‌ر‌وه‌رشی تاران له‌و قوتابخانانه‌ی كه بۆ منداڵانی كار دیاری كراوه مانگانه ١٤٠ ملیۆن تمه‌ن پاره وه‌رده‌گرێت.
قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی زه‌هرا له گه‌ڕه‌كی ئیمامزاده یه‌حیای تاران كه ١٠٠ قوتابی كچی هه‌یه و هه‌موویان منداڵی كارن، یه‌كێك له‌و قوتابخانه‌یه كه وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش به كڕێی داوه به گرووپێكی جیهادی به ناوی “ئه‌بوو تالب” و مانگانه ١٤٠ ملیۆن تمه‌نیان لێ وه‌ر ده‌گرێت. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه له ناوچه‌یه‌كی نائیمه‌ن هه‌ڵكه‌وتووه و پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه. به‌وته‌ی كارناسانی ئه‌ندازیاری، وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش هیچ بایه‌خێك به گیانی قوتابیان نادات و ئه‌و قوتابخانه‌یه ئیمكانی داڕمانی هه‌یه.