ڕۆژی شەممە، ١۶ی مانگی گوڵان، “ئاروین نیکپەی” تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئەو شارە هەوڵی خۆکوژی داوە و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری مه‌ریوان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاروین نیکپەی” ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی 1401 و لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و ڕۆژی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دایكی ئه‌و به‌ندكراوه پاش بیستنی هه‌واڵه‌كه باری ته‌ندرووستی تێك چووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.