ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه و پاش هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل، ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته كه‌رتی غه‌زه‌ی به چڕی بۆردوومان كرد و فه‌رمانده‌یكی حه‌ماسی له كه‌رانه‌ی باخته‌ری تیرۆر كرد.
به‌پێی ئه‌و ویویانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، “محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ عومه‌ر ده‌راغه‌مه” یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی گوردانی قه‌سام، له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه له كه‌رانه‌ی باخته‌ری تیرۆر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین ناوچه له كه‌رتی غه‌زه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كراوه و به‌پێی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ٤٣ فه‌له‌ستینی له‌و هێرشانه‌دا كوژران و بریندار بوون.